دهۆک

ژمارەیەک نانەواخانە بەهۆی گرانبوونی نرخی غازەوەوە داخران

964+

سیداد حه‌بیب – دهۆک

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز، ژمارەیەک لە نانەواخانەکانی دهۆک کارەکانیان راگرتووە و داخراون، سەرۆکی کۆمەڵەی نانەوا و سەموونخانەکانیش دەڵێت، “ئەگەر نانیش گران بکەن مافی خۆیانە.”

ئەیاز بابوخکی، سەرۆکی کۆمەڵەی نانەوا و سەموونخانەکان بو 964 دەڵێت؛ راستە تا ئێستا نرخی نان گران نەکراوە، بەڵام ئەگەر نرخەکەی بەرزیش بێتەوە ئەوە مافی نانەواکانە، چونکە نرخی سووتەمەنی زۆر زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا نرخی یەک لیتر غاز لە دهۆک گەیشتووەتە 1350 دینار، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ خاوەن نانەواخانەکان دروست کردووە.

وتیشی، وەک چۆن چاودێریی نانەواخانەکان دەکرێت، پێویستە چاودێریی بخرێتە سەر غازفرۆشەکانەکانیش کە نرخەکەیان زۆر گران کردووە.

به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران، به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كوردستان كه‌م بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئارێشه‌ی بۆ هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها خاوه‌ن نانه‌واخانه‌ و خاوه‌ن كاری دیكه‌ش دیكه‌ش چێ كردووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

زیاتر لە 100 بریكاری غاز بەم شەوە لە بەردەم دادگایی هەول...

زیاتر لە 100 بریكاری غاز بەم شەوە لە بەردەم دادگایی هەولێر گردبوونەوە