جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر بنکەی ئەتۆمی بوشەهر – وێنە؛ میدیای ئێران
"کارمەندێک گیانی لەدەستداوە؛ کارکردن تیایدا بەردەوامە"
جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر بنکەی ئەتۆمی بوشەهر
964+
شۆڕش قادری
بنکەی ئەتۆمی بوشەهر و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی ئێران بۆردومان کران.
ئاژانسی هەوڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە جارێکی دیکە تەنێکی نامۆ ئاڕاستەی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کراوە، بەهۆیەوە بینایەک زیانی پێگەیشتووە و کارمەندێکش گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەشی سەرەکی بنکەکە سەلامەتە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.
هەر ئەمڕۆ هێرش کراوەتەسەر دامەزراوەی پێترۆکیمیای ماهشەهر کە بە دڵی ئابووری ئێران هەژمار دەکرێت و زیانی ئەو هێرشە بەوردی نەزانراوە.
هەر لە ماوەی ئەم شەڕەدا کە پێی ناوەتە شەشەمین هەفتەوە، چەند جارێکی دیکە بنکەی ئەتۆمی بوشەهر بۆردومان کراوە و هێرشی کراوەتەسەر.