تورکیا

هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی بۆسفۆر راگیرا

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا راگرتنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆر بە هەردوو ئاراستەی راگەیاند، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی بزوێنەری کەشتیی “تراکهاوند” کە ئاڵای بەربادۆسی لەسەرە.

لە راگەیەندراوێکی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیادا هاتووە: “هاتوچۆی کەشتیەکان لە گەرووی بۆسفۆر بەشێوەیەکی کاتی بە هەردوو ئاراستە راگیراوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە رووداوەکە لە نزیک تێرمیناڵی کەشتیی چوبوکڵو روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “کەشتيی راکێشانی کورتارما- 5 و نازم تور لەگەڵ بەلەمی دەوريیەی KEGM-5 رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون” بۆ چارەسەرکردنی لەکارکەوتنی فریاگوزاری بزوێنەر و گەراندنەوەی کارەکانی بۆ باری ئاسایی.

لایەنی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە کارەکان بەردەوامن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی بزوێنەری کەشتییە زیانلێکەوتووەکە و گەڕاندنەوەی هاتوچۆی ئاسایی لە گەرووەکەدا.

گەرووی بۆسفۆر رێڕەوێکی ئاوی ستراتیژییە و دەکەوێتە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا و بە یەکێک لە گرنگترین شوێنە جوگرافی و گەشتیارییەکانی جیهان دادەنرێت، کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

" پلانێکی پێنج خاڵیمان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز هه‌یه‌"