"پێشێلكارییەکان هه‌وڵی تاكه‌كه‌سیین"
وەزارەتی دەرەوەی عێراق وه‌ڵامی هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ڵامی هۆشدارییه ئه‌منییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له به‌غدا دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی رووده‌ده‌ن هه‌وڵی تاكه‌كه‌سیین، عێراقیش لایه‌ن نییه له‌و ململانێیه‌دا.
وه‌زاره‌تەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، “ئێمه به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و هۆشداریه كردووه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه ئه‌منییه ئه‌گه‌رییه‌كان ده‌ریكردووه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبونی روونی خۆمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له بازنه‌ی ململانێی ناوچه‌كه دووربخه‌ینه‌وه”.
دەشڵێت، عێراق لایه‌نێكی ئه‌م ململانێیه نییه و نایه‌وێت به‌شێك بێت له‌و شه‌ڕه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ره به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی ئه‌منی و ئابووری و سیاسییه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، بەهۆی کاریگەری دۆخه‌كه، حكومه‌تی عێراق دوپاتیده‌كاته‌وه كه ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن یان تاكه‌كان هه‌وڵبده‌ن پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، هه‌نگاوی تاكلایه‌نه بگرنه‌به‌ر یان پۆسته‌كانیان یان نازناوی كاره‌كانیان بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كارێك كه نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی فه‌رمی ناكه‌ن، “ئه‌مجۆره كاره تاكه‌كه‌سیانه یان كرده‌وانه له‌لایه‌ن گروپه سنورداره‌كانه‌وه نایاسایین و به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی رۆڵی حكومه‌تی عێراق یاخود دامه‌زراوه‌كانی نیه”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكراشیكردووه، “حكومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ رێگریكردن له هه‌ر جۆره په‌ره‌سه‌ندنێك، به‌هێزكردنی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان، پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان و هاوڵاتیان، پاراستنی سه‌قامگیری ناوخۆیی، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی خاكی عێراق وه‌كو شوێنی هه‌ڵدانی هیچ شتێكی كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه به‌كارنه‌هێندرێت”.
ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌كاتێكدایه، کە باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا پێشتر هۆشداری دابوو له ئه‌گه‌ری هێرشی “میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران” له ناوه‌ندی پایته‌خت له ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێردا و داوای له هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا كردبوو “ده‌ستبه‌جێ عێراق به‌جێبهێڵن”.