عەباس عێراقچی :
“بە لێدانی پردێک ئێرانییەکان ناچار نابن خۆیان رادەست بکەن”
964+
فەرهاد حەسەن
ئەو پردە ستراتیژییەی تاران کە بە بەرزترین پرد لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست دادەندرێت ئەمڕۆ لەئانجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بەشێکی رووخاوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەر لێدان لەو پردە هاتوووەتە دەنگ لە تۆڕیX نووسیویەتی، لێدان لە پێکهاتە مەدەنییەکان، لەوانەش پردی تاران، ئێرانییەکان ناچار ناکات خۆیان رادەست بکەن.
دەشڵێت “هەموو پرد و بینایەک بەهێزتر دروستدەکرێتەوە”.
پردەکەی تاران بە بەرزترین پرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەندرێت کە بەرزییەکەی 136 مەترە و تارانی پایتەخت و شاری کەرەج بەیەکەوە دەبەستێتەوە.