یەک لە دوای یەک بۆیان دەکەن

وەزارەتی پەروەردە ئینتەرنێت بۆ تەواوی قوتابخانەکانی عێراق دابین دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، پلانێکی بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ قوتابخانەکانی هەموو پارێزگاکان راگەیاند، ئاماژەی بەوەدەکرێت کە جێبەجێکردنی ئەم ئەزموونە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر دەگۆڕێت بەپێی ئامادەیی ژێرخان و توانای تەکنیکییە.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەزموونی گەیاندنی ئینتەرنێت تەنیا بۆ پارێزگایەک نییە، بەڵکو هەموو قوتابخانەکانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.

وتیشی “جێبەجێکردنی ئەم ئەزموونە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر جیاوازە بەپێی ئامادەیی ژێرخان و توانای تەکنیکی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ قوتابخانەکان، وەزارەتیش هەماهەنگییەکی تایبەت و بەردەوامی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت هەیە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی پڕۆژەکە”.

روونیکردەوە، ئەم هەنگاوە لە ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە و راستەوخۆ هاوکات بووە لەگەڵ کەوتنەکاری قوتابخانە نوێیەکان و قوتابخانە زیرەکەکان، دەشڵێت “ئەم تەکنەلۆژیایانە بە بەشێکی تەواوکەر و سەرەکیی ئامرازە ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵییە پەسەندکراوەکانی ناو قوتابخانە مۆدێرنەکان دادەنرێن”.

سەید وتیشی، پلانەکە ئامانجی گشتگیرکردنی ئەزموونەکەیە لە هەموو پارێزگاکان، ئەمەش پڕۆسەیەکە کە کات و رێکاری تەکنیکی دیاریکراوی دەوێت، کە وەزارەت یەک لە دوای یەک ناوی ئەو پارێزگا نوێیانە رادەگەیەنێت کە بە تەواوی خزمەتگوزارییەکەیان بۆ دابین دەکرێت

وەزارەتی پەروەردە؛ وتنەوەی وانەی تایبەتى لە بەشێکى ما...

وەزارەتی پەروەردە؛ وتنەوەی وانەی تایبەتى لە بەشێکى مامۆستایانى قەدەغە کرد