ناوچەی کوێرە بۆ شۆفێران

لۆفەکانی هەواوان لەنێوان کۆیە و دوکان تەخت دەکرێ

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

خێرخوازان لەسەر ئەرکی خۆیان لۆفەی هەواوان لە رێگەی نێوان کۆیە ـ دوکان دەبڕن و تەختی دەکەن، ئەو شوێنە ناوچەیەکی کوێرە بۆ شۆفێران و نابینرێ، لە رێگەی لابردنی گردۆلکەکان ئاسانترە شۆفێران لە دوورەوە یەکتر ببینن.

پێشتر، ئاوەدانکردنەوەی کۆیە و شارەوانی کۆیە لە دوو بڵاوکراوەی جیاوازدا، بڕینی ئەم لۆفەیان دەخستە ئەستۆی یەکتر وەک ئەرکی کارگێڕییان، بەڵام ئێستا خێرخوازان سەرقاڵی بڕینی گردۆلکەکانی لۆفەکەن.

زانا ئەکرەم، یەکێکە لە خێرخوازەکان ئەو داوای کرد خەڵک و خواپێداوان بچن هاوکارییان بکەن لە خەرجی چاککردنی رێگەکەکە، چونکە لۆفەکە هۆکارە بۆ دروستبوونی رووداوی هاتوچۆ.

ئەم لۆفەیە، بەدرێژایی نزیکەی 140 مەتر و بە پانی هەشت مەتر بڕینی بۆ دەکرێ، زانا ئەکرەم وتی، تا ئێستا نازانین بەماوەی چەند دەتوانین تەواوی بکەین، بەڵام هەرکەسێک ئامادەیە بێتە ناو ئەم تیمە خێرخوازییەوە خۆشحاڵ دەبین و دەتوانین کاری باشتر و زیاتریشی تێدا بکەین.

ئەم ژمارەیان وەک پێگەیاندنی هاوکاری داناوە؛ 07508609993

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لەناو رەمپەی رۆنگۆڕێکی کۆیە کانیاوێک تەقیوە

لەناو رەمپەی رۆنگۆڕێکی کۆیە کانیاوێک تەقیوە