پاکردنەوەی سەر شاخی زمناکۆ
شەش کاتژمێری ویستووە
رێگەی سەر شاخی زمناکۆ پاککرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
هۆبەی ئامێرەکان و تیمەکانی شارەوانی قەزای دەربەندیخان چوون بە هانای رێگەی سەر شاخی زمناکۆ و پاکیان کردەوە، کە بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە قوڕ و لیتە و پاشماوە لەسەر رێگەکە کەڵەکەی کردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.4.2026، کارەکەیان ئەنجامداوە.
شارەوانی قەزاکە لەر راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، لە پاش ئاگادارکردنەوەمان بەداخرانی رێگای سەرشاخی زمناکۆ و لەسەر راسپاردەی سەرۆکی شارەوانیمان هەستاین بە پاککردنەوەی رێگاکە.
تیمەکان بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر کاریان کردووە، شارەوانی قەزاکە دەڵێ، تیمەکانی ئەوان ئەو کارەکایان کردووە، سەرەڕای ئەوەی دەکەوێتە دەرەوەی سنوری شارەوانییانەوە.
شاخی زمناکۆ. یەکێکە لەو شاخانەی کە ناوچەی نیمچە شاخاوییەکان جیادەکاتەوە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، ئاڕاستەی درێژ بوونەوەکەی لە شاری دەربەندیخان-ەوە بەرەو باشووری خۆرهەڵاتی ناوچەکەیە، و درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.
وێنەکان؛ پاکردنەوەی سەر شاخی زمناکۆ
