"ئێران بەرەو هەژاری زیاتر دەچێت"

نەتەوە یەکگرتوەکان: جەنگی ئێران زیانی نزیکەی 200 ملیار دۆلاری لە وڵاتانی عەرەبی داوە

964+

فەرهاد حەسەن

نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، زیانەکانی جەنگی ئێستای نێوان ئیسڕائیل و ئەمریکای لەگەڵ ئێران بۆ سەر وڵاتە عەرەبییەکان بە نزیکەی 200 ملیار دۆلار خەملاند و دەڵێت “ئەوەی لەرابردوو لە گەشەپێدان بەدەستیان هێنابوو، لەدەستیان داوە.

لە پێنجەمین هەفتەی جەنگدا، زنجیرەیەک راپۆرت لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بڵاوکرایەوە، لە کاتێکدا هەموو لایەنەکان بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی هەڕەشە سەرەڕای راگەیاندنی ئەنجامدانی دانوستان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە.

بەرنامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە ناوچە عەرەبییەکان کە لە سوریاوە بۆ عێراق و وڵاتانی مەغریبی عەرەبی و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی کەنداو درێژ دەبێتەوە، دەڵێت “ئەم هەڵسەنگاندنە ڕاستی نائارامی خاڵە لاوازە ستراتیژییەکانی ناوچەکە دەردەخات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەقینەوەیەکی سەربازیی کورتخایەن توانیویەتی لێکەوتەی قوڵ و بەرفراوانی کۆمەڵایەتی و ئابوری لێبکەوێتەوە، کە رەنگە کاریگەرییەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام بن”.

جەخت دەکاتەوە، زیانێکی گەورە کە بڕەکەی لە نێوان 120 بۆ 194 ملیار دۆلاری ئەمریکیدایە بەر وڵاتانی عەرەبی كەوتووە، ئەمەش زیارە لە کۆی ئەو گەشەپێدانەی بەرهەمی ناوخۆیی کە ناوچەکە لە ساڵی 2025دا بەدەستیهێناوە.

راپۆرتی دووەمی بەرنامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، باس لە دۆخی ئێران دەکات، ئاماژەی بەوەکردوە کە لەماوەی ئەم مانگەی جەنگ رەنگە ببێتە هۆی “پاشەکشەی توندی ئابوری لە ئێراندا”، بە جۆرێک کە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی بە رێژەی 8.8 بۆ 10.4% دابەزێت.

دەشڵێت “رەنگە دۆخی 3.5 بۆ 4.1 ملیۆن کەس لە ئێران تێکبچێت و بکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە، ئەمەش رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەدا بۆ 41% بەرزدەکاتەوە، بەراورد بە 36.3%ـی ساڵی 2023دا كە نزیکەی 32.7 ملیۆن کەس بوو”.

کەشتیی جەنگیی

کەشتیی جەنگیی "یو ئێس ئێس تریپۆلی" و 3500 سەربازی ئەمریکی گەیشتنە ناوچەکە