سلێمانی
بریكارێک: كۆمەڵێک كەس پەلاماریاندام و غاز و پارەیان لێ دزیوم
964+
دیلان محەمەدجەزا
بریكارێكی غاز دەڵێت لە لایەن ژمارەیەك خەڵكەوە پەلاماری خۆی و ئۆتۆمبێلەكەیان داوە، نۆ بوتڵ غازیان لێبردووە و ئەوانەشی غازیان بردووە پارەیان نەداوە.
هێمن عەبدوڵا بریكارەكەیە و ئەمڕۆ چوارشەممە بە 964ی وت، ژمارەیەك خەڵك رێگەیان پێگرتووە و داوای غازیان لێكردووە، دواتر پەلاماریان داوە و نۆ بوتڵ غازیان لێ دزیوە.
وتیشی، ئەوانەشی غازیان لێ وەرگرتووە و بوتڵیان هێناوە، پارەكەیان نەداوە كە بڕەكەی 130 هەزار دینارە.
هێمن عەبدوڵا دەڵێت، “ئێمە هەژار و كاسب و داماوین، نەبوونی غاز پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، داوا لەو كەسانە دەكەم بوتڵەكانم بۆ بگەڕێننەوە، چونكە بوتڵی كارگەیە و هی من نییە، زەرەرەكەش خۆم دەیدەم قەینا”.
لەگەڵ ئەو شەڕەی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەرهەمهێنانی غاز لە كوردستان كەمبووەتەوە، ئەمەش كێشەی گەورەی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووە و بە تایبەتی بۆ غازی ماڵان، كە دەستناكەوێ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا