هۆشدارى دەدرێت
لە هەولێر؛ بۆ چوارەم جار هێرشکرایە سەر کۆگاى رۆنى ئۆتۆمبێل
964+
وریا فەتاح
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە بەیانیی ئەمڕۆوە بۆ چوارەمین جار هێرشی درۆن کراوەتە سەر هەمان کۆگای رۆنی ئۆتۆمبێل، بەو هۆیەشەوە فەرمانی کشانەوەی بە تیمە ئەمنی و فریاگوزارییەکان داوە.
پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکانی پێشوویان، هێرشەکان بۆ سەر کۆگاکە بەردەوامن و مەترسیی گەورە لەسەر گیانی تیمەکان دروست بووە.
“فەرمان بە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و بەرگری شارستانی کراوە لە شوێنی رووداوەکە دووربکەونەوە تا گیانیان پارێزراو بێت”، ئومێد خۆشناو وا دەڵێت.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لە پێناو سەلامەتیی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک لە نزیک ئەو ناوچەیە نەمێننەوە.
جەختیش دەکاتەوە کە پێوستە، دەزگاکانى راگەیاندن و تیمەکانیان کە بۆ رووماڵکردن لە وێن لە ناوچە مەترسیدارەکە دوور بکەونەوە.