ساتى ئاهەنگگێرانى ئەیمەن حوسێن دواى تۆمارکردنى گۆڵ لە ژاپۆن لە یاریی رابردوو وێنە: پەڕەى فەرمى هەڵبژاردەى عێراق
خەونەکە هاتەدى
عێراق گەیشتە مۆندیال
964+
وريا فەتاح
هەڵبژاردەى عێراق دواى بردنەوەى لە بۆلیڤیا، سەرکەوتنى بۆ مۆندیال مسۆگەر کرد و خەونى عێراقییەکان دواى 40 ساڵ، جارێکى تر هاتەدى.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە دوایین یاريى پاشکۆى کۆتایى جامى جیهانى 2026، بۆلیڤیا و عێراق لەسەر خاکى مەکسیک رووبەڕووى یەکترى بوونەوە و شێرەکانى رافیدەین بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، لە هەڵبژاردەى بۆلیڤیایان بردەوە.
عێراق لە دواى ساڵى 1986ـەوە، بۆ یەکەمجارە بە مۆندیال شاد دەبێتەوە و ئەمجارە یاریزانە کوردەکانى وەک ئاکام هاشم و مێرخاس دۆسکى و چەند یاریزانێکى تر، رۆڵێکى گەورەیان بینى لە سەرکەوتنى عێراق بۆ مۆندیال.