عێراقچی : ئەوەی دەگوزەرێت دانوستان نییە

“هیچ وەڵامێکمان بۆ ئەو 15 پێشنیارە ئەمریکییە نەناردووە”

964+

فەرهاد حەسەن

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە کە ئەوەی ئێستا لەگەڵ ئەمریکا دەگوزەرێت دانووستان بێت بەڵو دەڵێت “ئاڵوگۆڕی پەیامە”.

تەلیگرامی سوپای پاسدارانی ئێران ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات “تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان بۆ ئەو 15 پێشنیارەی ئەمریکییە نەناردووە و ئێمەش هیچ پێشنیار و مەرجێکمان نەکردووە”.

دەشڵێت “ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت دانوستان نییە، بەڵکو ئاڵوگۆڕی پەیامە، چ راستەوخۆ یاخود لە رێگەی دۆستانمان لە ناوچەکە” و ئاشکراشی دەکات، کە وەک پێشوو راستەوخۆ پەیامەکانی لە ویتکۆفەوە پێدەگات بەڵام دەڵێت “ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە دانوستان دەکەین، بەڵکو ئەم پەیامانە بریتین لە هۆشداری یان دیدگای هاوبەش کە لە رێگەی هاوڕێیانەوە دەگوازرێنەوە”.

ئەوش رەتدەکاتەوە کە ئەمریکا بانگەشەی دانوستان لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراو لە ئێران بکات “ئەوە راست نییە،چونکە پەیامەکان لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە دەگوازرێنەوە و ئاڵوگۆڕی پەیامەکانیش لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا لە رێگەی حکومەت و بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت”.

عێراقچی تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بارزانی کرد؛

عێراقچی تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بارزانی کرد؛ "هەرێم نابێتە بەشێک لە ململانێکان"