لە هەولێر

17 دوکان داخران و زیاتر لە 1500 سیمکارى “بێ سەرەتا” دەستیان بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی خۆجێیی بۆ چەسپاندنی یاسا و رێکخستنەوەی کەرتی پەیوەندییەکان، پارێزگای هەولێر ئەنجامی هەڵمەتێکی توندی بۆ دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتی “بێ سەرەتا” راگەیاند، کە تێیدا دەست بەسەر هەزاران سیمکارتدا گیرا و چەندین شوێنیش داخران.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، لیژنەی تایبەت بە جێبەجێکردنی رێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2021، لە ماوەی نێوان 1ی ئازار تاکو 31ی ئازاری 2026، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا توانرا دەست بەسەر (1,685) سیمکارتی بێ سەرەتادا بگیرێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ تۆمارکردنی ناوی بەکارهێنەر دەفرۆشران.

لە بەشێکی تری هەڵمەتەکەدا، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، (17) دوکان و ناوەندی فرۆشتنی مۆبایل داخران و خاوەنەکانیان رووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردن کرانەوە. ئەو شوێنانەی کە بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون بریتین لە:
(مۆبایلی نوور، دانا فۆن، ئۆرجینال فۆن، زیلان فۆن، تێن فۆن، ئایتی بۆ مۆبایل، مۆبایلی ڕەوەند، مۆبایلی كوردستان، نازناز فۆن، شیمال فۆن، نیاز كارت، مۆبایلی نەشئەت و بەشدار، مۆبایلی وەلید، مۆبایلی محەمەد و واحد، مۆبایلی بەشدار، هاودەر مۆبایل و مای فۆن).

پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە سەرجەم خاوەن دوکان و فرۆشیاران کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوامییان دەبێت و هەر کەسێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، توندترین سزای یاسایی دەدرێت.

لیژنەکانی قایمقامیەت لە رۆژانی جەژندا چاودێری بازاڕ د...

لیژنەکانی قایمقامیەت لە رۆژانی جەژندا چاودێری بازاڕ دەکەن