سێ منداڵیش بریندارن

پارچەی درۆنە تەقێندراوەکانی سێبیران زیانی جۆراوجۆری بەجێهێشتووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەهۆی تەقاندنەوەی چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر لە سێبیران بەهۆی کەوتنی پارچەکانیانەوە زیانی جۆراوجۆر بەر هاوڵاتیانی مەدەنی کەوتووە و سێ منداڵیش بریندارن.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە لە سێبیران کە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرە دیمەنی دوو تراکتۆر و دەڕاسەی ماڵێکی تۆمارکردووە کە بەهۆی پارچەی درۆنەکانەوە لەکارکەوتوون و خاوەن ماڵیش زەرەرو زیانی جۆراوجۆری بەر خانووەکەی کەوتووە.

حەمەد رەشید هاوڵاتییەکی سێبیرانە و شایەدحاڵی رووداوەکەیە بە 964 ی وت، جگە لەو زیانانەی بە ئامێرەکان کەوتووە، 15 ماڵی دیکەش  زەرەرمەندن و سێ منداڵیش بە سووکی بریندارن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

درۆن خەو و خۆراکی لە دانیشتووانی سێبیران حەرام کردووە

درۆن خەو و خۆراکی لە دانیشتووانی سێبیران حەرام کردووە