71 رۆژه هانده‌رانی هه‌ولێر ناتوانن بچنه یاریگه
یاریی هه‌ولێر و زه‌وڕا به‌بێ هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند
ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری دا یاریی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌وڕا، كه ئه‌مڕۆ سه‌عات سێی ئێواره له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ده‌كرێت، به‌بێ جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش له ترسی هێرشی درۆنی و پاراستنی گیانی هانده‌رانی وه‌رزشی.
ئه‌م بڕیاره به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 له سه‌رچاوه‌ی نزیك له یانه‌ی هه‌ولێره‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ دراوه، له كاتێكیشدایه كه هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر چاوه‌ڕێبوون بچنه یاریگه، كه 71 رۆژه و چه‌ند یارییه‌كه ناتوانن له یاریگه ئاماده‌بن.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان به‌بێ جه‌ماوه‌ر ته‌نیا له شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ كراوه و تا ئێستا له هیچ یاریگه‌یه‌كی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌موو یارییه‌كان به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر دێنه ئه‌نجامدان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا