ئه‌مڕۆ له سلێمانی گردبوونه‌وه
خاوه‌ن فرۆشگایه‌كی قوتابخانه‌كان: له 2015ـه‌وه له زه‌ره‌رداین
964+
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د – سلێمانی
ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن فرۆشگای قوتابخانه‌كان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی سلێمانی گردبوونه‌وه، ئه‌وان داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن زه‌ره‌رێكی زۆر ده‌كه‌ین و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان ئێكسپایه‌ر ده‌بێت.
بەختیار محەمەد، نوێنەری حانووتەكانی سلێمانی به 964ی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی بایكۆت و كۆڕۆنا و ئۆنلاینه‌وه زه‌ره‌ری زۆریان كردووه، ته‌نانه‌ت به قسه‌ی ئه‌و، له 2015ـه‌وه له زه‌ره‌ردان.
وتیشی، 80%ی پاره‌مان داوه و 20%ی قه‌ره‌بوو كراوینه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه‌ش قه‌ره‌بوو نه‌بووه و ناوی هاوكاری لێندراوه.
به‌ختیار ده‌ڵێت، “كه‌لوپه‌لی زۆرمان هێناوه و ئێكسپایه‌ر ده‌بن و بازاڕیش لێمان وه‌رناگرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ و پارساڵیش هه‌ر به ته‌واوی تیاچووین، قه‌رزاری بازاڕین، كه وتیان ده‌وامه، چووین كه‌لوپه‌لی نوێمان هێنا و ئێستاش ده‌ڵێن ده‌وام ئۆنلاینه.
ئه‌مڕۆ له رانیه‌ش به هه‌مان شێوه خاوه‌ن فرۆشگای قوتابخانه‌كان گردبوونه‌وه و داوای قه‌ره‌بوویان كرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا