ئه‌مڕۆ قۆناغی خوێندنی ئۆنلاین ده‌ستپێده‌كات
شه‌ڕ ده‌رگای قوتابخانه‌كانی كوردستانی داخست
964+
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د – سلێمانی
به بڕیاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای كوردستان، خوێندن به شێوه‌ی مه‌یدانی له قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان گواسترایه‌وه بۆ ماڵه‌وه و به شێوازی ئۆنلاین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش دروست كردووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ رێكاره‌كانی خوێندنی ئۆنلاین ده‌ستپێبكات و ئیتر به‌و رێكار و رێنماییانه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت دایانناوه، خوێندن به ئۆنلاین ده‌ستپێبكات.
964 هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به وه‌زیری په‌روه‌رده، وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بكات، به‌ڵام هیچیان په‌یوه‌ندییه‌كانیان وه‌ڵامنه‌دایه‌وه.
ئامارێکی پێویست
ژماره‌ی قوتابیان له كوردستان بۆ وه‌رزی 2025-2026
یه‌ک ملیۆن و 805 هه‌زار و 174 قوتابی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی
143 هه‌زار و 547 قوتابی پۆلی یه‌كه‌م وه‌رگیران
161 هه‌زار و 522 مامۆستا وانه ده‌ڵێنه‌وه
حه‌وت هه‌زار و 567 قوتابخانه به‌رده‌ستن
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا