دیمەنی باڵەخانەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم
وه‌زیری خوێندنی باڵا داوای ئۆفه‌ر ده‌كات
داوا له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌كرێت هاوكاربن بۆ خوێندنی ئۆنلاین له كوردستان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی كوردستان داوا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌كات، كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ئاگاداربكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش ئۆفه‌ری هه‌رزانی ئینته‌رنێت پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌پێی نووسراوێک، كه به ئیمزای وه‌زیری خوێندنی باڵا ئارام محه‌مه‌د قادر ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كراوه، داوا ده‌كرێت کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت هاوکار بن بۆ دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان.
لە نووسراوه‌كه‌دا، كه شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه، “کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت ئاگادار بکرێنەوە بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتمان، ئەویش بە دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان، کە نرخ و کواڵێتیەکەی گونجاو بێت بۆ پرۆسەی خوێندن”.
به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی و هێرشی گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به درۆن و مووشه‌ك، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا خوێندنی ئه‌مساڵ بكرێته ئۆنلاین و قوتابیان و مامۆستایان نه‌چن بۆ قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.