سەرۆکی حکومەت و وەزیری وزە بە تەلەفۆن قسەیان کرد

حکومەتی هەرێم داوای پاڵپشتی ئەمریکا بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە دەکات

964+

شۆڕش قادری

حکومەتی هەرێم داوای هاوئاهەنگی و پاڵپشتی ئەمریکا بۆ پاراستنی ژێرخانی وزەی کوردستان بەرامبەر هێرشەکان دەکات.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30.3.2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و کریس رایت وەزیری وزەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێم و عێراق و بە تایبەتیش دۆخی وزە کردووە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیدا، بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ رێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنراوە.

هاوکات سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردووەتەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێم و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە کوردستان.

دەقی راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم لە خوارەوە؛

سەرۆکی حکومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.

بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت.هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

ئەمریکا هەنگاوەکەی هەرێمی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق...

ئەمریکا هەنگاوەکەی هەرێمی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە گرنگ زانیوە