لە سلێمانی
مەنهۆڵێک بووەتە بەڵای گیانی شۆفێران و تایەی بە ئۆتۆمبێلەکانەوە نەهێشت
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە چوار ریانی سەروەری لە سلێمانی مەنهۆڵێک بووەتە بەڵای گیانی شۆفێران و تایەی بە ئۆتۆمبێلەکانەوە نەهێشت.
سەری مەنهۆڵەکە تەپیوە و شیشەکانی دەرکەوتوون، بۆیە هەر ئۆتۆمبێلێک بەسەریدا بڕوات، ئەستەمە بە سەلامەتی لێی دەرچێ، شیروان مستەفا دانیشتوویەکی گەڕەکەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “جاری وابووە تایەی سەیارەی تەقاندووە، دەنگی هێند گەورە بووە وامزانیوە درۆنە”.
بۆ ئەو بابەتە پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی کردووە، ئەو بەڵێنی دا هەر سبەینێ تیمێک بنێرنە شوێنەکە و کێشەکە چارەسەر بکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری