"فلتەرەکان کارناکەن"
لێڵبوونی خابوور 40% پێدانی ئاوی بۆ ماڵان کەمکردووەتەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لێڵبوننی ئاوی رووباری خابوور لە سنووری زاخۆ بەهۆی باران بارینەوە کێشەو گرفت بۆ ئاوی خواردنەوەی ماڵان دروستبووە بە جۆرێک، 40% پێدانی ئاوی کەمکردووەتەوە.
ئەندازیار ساڵح حەسەن، بەرێوەبەری گشتی ئاوی زاخۆ بە 964 وت، رێژەی لێلبوونی ئاوی رووباری خابوور گەیشتووەتە دوو هەزار و 500 ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پێدانی ئاو مالان بەرێژەی 40% کەم بێت.
وتیشی “کاتێک دەتوانین ئاو بەشێوەیەکی ئاسایی بدەین بە هاوڵاتیان دەبێت رێژەی لێلبوونەکەی لە 25٪ تێپەڕنەکات، چونکە ئەگەر رێژەکەی زۆر بێت فلتەرەکان ناتوانن پاکی بکەنەوە”.
ئەوان چاوەڕێی نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکە دەکەن تاوەکو فلتەرەکان بتوانن بە ئاسایی کاربکەن و دووبارە پێدانی ئاویش ئاسایی بێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن