بەڵام "ئاڵۆز و مەترسیدارە"
ترەمپ بۆ بردنی 450 کیلۆگرام یۆرانیۆم لە ئێران بیر لە ئۆپەراسیۆنێک دەکاتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
میدیاکانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ دوشەممە رایانگەیاند، ترەمپ بیر لە ئۆپەراسیۆنی زه‌مینی تایبه‌ت دەکاتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی 450 کیلۆ یۆرانیۆم لە ئێران، بەڵام سەشڵێت هەروا ئاسان نییە “ئاڵۆز و مەترسیدارە”.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، پڕۆسەی دەرهێنانی یۆرانیۆم لە ئێران هێزەکانیان بۆ چەند رۆژێک یان زیاتر له‌و وڵاته دەهێڵێتەوە، به‌ڵام تره‌مپ هێشتا لە مەترسییەکانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆم بۆ هێزەکان دەکۆڵێتەوە.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌مریكیه‌كان، تره‌مپ ده‌یه‌وێت فشاربخاته‌سه‌ر ئێران بۆ ئەوەی رازی ببێت بە رادەستکردنی یۆرانیۆم وەک مەرجێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.
هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له 28.2.2026 ده‌ستیپێكردوه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕ به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه، ئێرانیش مه‌رجی راگه‌یاندوه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.