"دەیانویست بە قاچاغ بچەوە بەغدا"

هەشت هاوڵاتی ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا دەستگیرکران

964+
سیروان خورشید – خورماتوو

لە قەزای جەلەولای سەر بەپارێزگای دیالە هەشت هاوڵاتی ئەفغانی دەستگیرکران کە دەیانویست بە شێوەی قاچاغ بچنە بەغدا.

رووداوی گرتنەکەیان بەیانی ئەمڕو دووشەممە 30.3.2026 بوو کاتێک پۆلیسی قەزاکە لە نێو بارهەڵگرێکدا دەستگیردکردن.

لیوا مەحەمەد کازم، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی دیالە بە964ـی وت، لە بازگەی دەروازەی جەلەولا  بارهەڵگرێکی گوماناویان راگرت و دوای پشکنینی دەرکەوتووە، کە لەدیوی پشتەوەی بارهەڵگرەکە هەشت هاوڵاتی ئەفغانی شاردرابونەوە و دەستگیرکران.

وتیشی “شۆفێرەکە دەیویست بەشێوەی نایاسایی و بەقاچاخ بەو بازگەیەدا بیانگوازێتەوە بەئاڕاستەی بەغدا”.

لەئێستادا شۆفێرەکە و هەشت هاوڵاتیە ئەفغانیەکە گوازراونەتەوە بۆ بەشی هەوڵگری دیالە و لێکوڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ڕێوشوێنی یاسایی توندیش دژی ئەو کەسانەش دەگیرێتە بەر کە پەیوەندیان هەبووە بەو کەسانەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

39 کەسی سووری و ئەفغانی لە پۆلیسی راپەڕین راگیراون

39 کەسی سووری و ئەفغانی لە پۆلیسی راپەڕین راگیراون