لە پرۆژە نوێیەکەوە ئاو دەدرێتە هاوڵاتیان

کارەکانی پرۆژەی نوێی ئاوی باوەنور خێراترکرا دوو رۆژی پێویستە بۆ تەواوکردن

964+

فەرهاد حەسەن

کارەکانی پرۆژەی نوێی ئاوی باوەنور خێراترکرا و ئاوی گەرمیانیش دەڵێت، کارەکان لە دوو هەفتەی داهاتودا تەواو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پێباز (باوەنور) بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەکەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان و لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی باوەنور و ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پرۆژەی نوێی ئاوی باوەنور بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی هەردوو پرۆژەی ئاوی کۆن و نوێی باوەنوریان کرد .

مەبەستی سەردانەکەیان چڕکردنەوەی هەوڵەکان و خێرا کارکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی بە پەلە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە پرۆژەی ئاوی باوەنور .

دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ کارکردن لە هەردوو پرۆژەی  کۆن و نوێی ئاوی باوەنور دەستیپێکردەوە و ستافی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژە نوێیەکە راسپێردران  بەردەوام بن لە کارکردن و گرفتەکانی بەردەم پرۆژەکە چارەسەرکران  .

نەوزاد حەمید، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان وتویەتی،  کارەکان لە دوو هەفتەی داهاتودا تەواو دەبن و دەتوانرێت لە پرۆژەی نوێی ئاوی باوەنورەوە ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا دەبەش بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە یەک دوو رۆژی داهاتودا لەگەڵ نەمانی لێڵی رووباری سیروان لە پرۆژە کۆنەکەوە ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت .

بەڕێوەبەری ناحیە، هاوڵاتیانی ناحیەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە سەرەڕای  قەیرانی دارایی بەردەوام له هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە دێنە پێش گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان بە هاوڵاتیان .

ده‌ست به‌ تەواوكردنی پڕۆژەی پاڵاوگه‌ى ئاوی باوەنور ك...

ده‌ست به‌ تەواوكردنی پڕۆژەی پاڵاوگه‌ى ئاوی باوەنور كرایه‌وه‌