مانگی سووری ئێرانی
ئاماری كوژران و برینداری ژن و منداڵانی ئێرانی بڵاوكرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێرانی رایگەیاند نزیکەی 21 هه‌زار هاوڵاتی سڤیل لە ئێران بریندار بوون بەهۆی ئەو هێرشانەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرەتای پەرەسەندنی گرژییەکانەوە تا ئێستا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه ئەنجامیان داوە.
لە راگه‌یاندراوێكدا كه لە کەناڵی تێلیگرامی کۆمەڵەکە ئه‌مڕۆ بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “بە گشتی نزیکه‌ی 21 هه‌زار هاوڵاتی سڤیل بریندار بوون، لەناویاندا هه‌زار و 731 بریندار تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و چوار هه‌زار 163یان ژنن.”
هەروەها ئاماژە به‌وه كراوه،214 منداڵیش گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌گه‌ڵ244 ژن.
له 28ی شوباتی رابردووه‌وه شه‌ڕ له نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.