واشنتن لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە
وزە.. ئەمریکا و ئیسرائیل لەت کرد و جەنگ دەکات بە قەیران
964+
ژووری هەواڵ
هێرشە فراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی نەوت و گازی ئێران ئاماژەیە بۆ گۆڕانێکی یەکلاکەرەوە لە ئامانجکردنی مەیدانی جەنگەوە بۆ شەڕی ئابووری. بە لێدانی پاڵاوگەکان و دامەزراوەکانی گازی وەک کێڵگەی پارسی باشوور، ئیسرائیل هەوڵ دەدات سەرچاوەی دارایی تاران داپلۆسێت و توانای دابینکردنی پارەی هێزە بریکارەکان لە ناوچەکە سنووردار بکات و فشاری ئابووری ناوخۆیی دروست بکات.
ئەمە لە روانگەی سەربازییەوە لۆژیکەکە سەرنجڕاکێشە: ژێرخانی وزە هەم بەهای بەرزە و هەم جێگرتنەوەی قورسە. بەڵام ئەم ستراتیژە مەترسی سیستەمی تێدایە. ئەم دامەزراوانە لە تۆڕێکی فراوانتری وزەی کەنداو جێگیر کراون و هێرشکردنە سەریان ئەگەری تۆڵەسەندنەوە لە سەرمایە هاوبەش و دراوسێکان زیاد دەکات. ئەوەی وەک گوشار بۆ سەر ئێران دەست پێدەکات لەوانەیە بە خێرایی ببێتە تێکچوون لە سیستەمی وزەی نێودەوڵەتیدا.
بۆ نموونە کێڵگەی پارسی باشوور تەنیا سەرمایەی ئێران نییە، بەڵکو بەشێکە لە عەمبارێکی گازی هاوبەش کە بە کێڵگەی باکووری قەتەرەوە بەستراوەتەوە کە یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی گازی سروشتی شل لە جیهاندا، هێرشکردنە سەر ئەم ژێرخانانە هەڕەشە لە سەقامگیری وزەی جیهان دەکات. بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کەنداو، هەر دەستبەجێ، ئێران بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە لە قەتەر و سعودیە وەڵامی دەداتەوە و ململانێکە لە شەڕەوە بۆ قەیرانی وزەی ناوچەکە جیهاندا بردەوە. (واشنتن پۆست).
واشنتن بە وریاییەوە وەڵامی دایەوە. سەرۆک ترامپ لە 19ی ئاداری 2026 لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە میانەی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە وڵامدانەوەی پرسیارێک جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هیچ رۆڵێکی نەبووە لە هێرشەکەی سەر ژێرخانی گازی ئێران و ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل “هەندێک جار خۆی هەڵسوکەوت دەکات”. پەیامەکە رەنگدانەوەی جیاوازییەکی قوڵترە کە ئیسرائیل ئەوپەڕی فشاری زۆرەملێ دەگرێتەبەر، لە کاتێکدا ئەمریکا هەوڵ دەدات گرژییەکان لە سنوورێکدا کۆنترۆڵ بکات کە سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت.
ئەو کاریگەرییە ئابوورییانە کە لە ئێستادا سەرهەڵدەدەن. بازاڕی نەوتی لە جیهاندا ئالۆز کردووە، نرخەکان کاردانەوەی توندی هەیە بەرامبەر مەترسییەکاندا. هەر تێکچوونێکی بەردەوام—بەتایبەتی ئەگەر بۆ بەرهەمهێنەرانی کەنداوبێت یان ڕێگاکانی گواستنەوە —لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئەمەریکا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا. لە ژینگەیەکی سیاسیشدا، لەوەیە هەڵئاوسان و فشاری هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرسی ئەمریکا ببێتە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر .
ئیسرائیل ژێرخانی وزە وەک هێزێکی رەوا و پێویست دەبینێت بۆ خێراکردنی گوشارەکان بۆ سەر تاران. بە پێچەوانەوە، ئەمریکا هەمان ئەو دەزگایانە وەک هۆکارێکی ئەگەری گرژی ناوچەکە و ناسەقامگیری بازاڕی جیهانی دەبینێت. ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت، لەوانەیە واشنتن دوچاری دووڕێیانبێت، یان سنوردارکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل یان چونە ناو هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرسی ئەمریکا بە قەیرانی ئابووری و ململانێی جیۆپۆلەتیکیی وزەوە.