"ده‌مه‌وێت هه‌موو دنیای به كورد بناسێنم"
هاوڵاتییه‌كی كورد له ئه‌ڵمانیاوه به پایسكل گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
سالار ئه‌نوه‌ر هاوڵاتییه‌كی كوردی باشووری كوردستانه و نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه، ئه‌و به پایسكل له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و مانگێكی پێچووه، ده‌شڵێت دۆخی رۆژئاوای كوردستان هانیدا كارێكی وا بكات و ناو و ئاڵای كوردستان زیاتر بناسێنێت.
سالار ئه‌نوه‌ر بۆ 964 قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زه‌حمه‌تیی زۆری بینیوه له رێگه و به وڵاتانی نه‌مسا و ئیتالیا و یۆنان و توركیادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، به‌ڵام ده‌ڵێت، له توركیا نه‌یتوانیوه به پایسكل و به ئاڵای كوردستانه‌وه بگه‌ڕێت و ناچار بووه به پاس بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و پیاوه كه سه‌ری ماش و برنج بووه، ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری بن، ده‌یه‌وێت به هه‌موو دنیادا بگه‌ڕێ و ته‌نانه‌ت به پایسكل بچێته ئه‌مریكا.
سالار ئه‌نوه‌ر سوپاسی ژماره‌یه‌ك هاوڕێی ده‌كات كه له‌و گه‌شته‌دا پاڵپشتی و هاوكارییان كردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا