وێنهی مووشهكهكانی له كهركوك دۆزرانهوه
كهركوک
دەست بەسەر چوار مووشەک و دوو سەکۆدا گیرا
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
له کەرکوک دەستی بەسەر چوار مووشەک و دوو سەکۆدا گیرا، كه لە نزیک هێڵی شەمەندەفەر بوون و دواتر لە لایەن سوپای عێراقەوە رادەستی نەهێشتنی تەقەمەنی کرا.
سەرچاوەیکی تایبەت لە پۆلیسی ئامادەی كهركوک ئهمڕۆ یهكشهممه 29.3.2026 بە 964ـی وت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی پۆلیس لە کاتی ئەرکی خۆیان لە نێوان شەقامی سەرەکیی یەکی حوزەیران و هێڵی شەمەنەفەر و بە دیاریکراوی لە نزیک پردی یەکی حوزەیران، پارچە پەڕۆیەک دەبینن و دەبێتە جێگای گومانیان، دوای نزیک بوونەوە لێی و دڵنیابوون لەوەی مووشەکی تێدایە، دەستبەجێ سەرووی خۆیان لێ ئاگاداردەکەنەوە و ئەوانیش لای خۆیانەوە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان ئاگادار دەکەنەوە، دواتر بەشی هەواڵگری فیرقەی 11ی سوپای عێراق کە بارەگاکەیان نزیکە لەو شوێنە، دەگەنە شوێنی دیاریکراو و دوای لێکۆڵینەوە مووشهكهكان رادەستی بەشی نەهێشتنی تەقەمەنی سەرە بە پۆلیسی کەرکوک دەکەن.
سەرچاوهکە وتیشی، بە دووری نازانین ئەوانەی بەو کارە هەستاون، بە نیازبوونە لە فرسەتێک یان شەو بێنە ئەو شوێنە و مووشەکەکان بتەقێنن بەرەو ئەو شوێنەی رەوانە بکەن کە دەیانەوێت بیکەنە ئامانج، بۆ ئهمهش دەست بە لێکۆڵینەوەی ورد کراوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا
