کەمترین موچە کرایە 425 هەزار دینار
دەرماڵەی گوزەران بۆ فەرمانبەران بە رێژەی 50% زیاد کرا
964+
فەرمان سادق
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بودجەی 2023ـی پەسند کرد و موچەی پلە نزمەکانی لە بە رێژەی 150% زیاد کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 13.3.2023، لە کۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیران بودجەی ساڵی 2023ـی عێراقی پەسند کرد و بڕیارە بەم نزیکانە رەوانەی پەرلەمانی بکات.
نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە 964ـی وت، لە یەکێک لە بڕگەکانی بودجە پەیوەندی بە موچەی فەرمانبەرانەوە، بڕیاردراوە کە موچەی ئەو فەرمانبەرانەی موچەکانیان کەمە زیاد بکرێت و کەمترین موچە 425 هەزار دینار بێت کە پلە 10ـیە.
دەشڵێت: بەو پێیە بێت موچەخۆر هەیە تاوەکو 150% موچەکەی زیاد دەکات، هەیە تاوەکو 50% موچەکەی زیاد دەکات.
زیاتر وتیشی “یەکێکی دیکە لەوەی لە بودجەدا هاتووە ئەویش دەرماڵەیەکە بەڕێژەی 50٪، ئەو دەرماڵەیە ناوی دەرماڵەی گوزەرانی لێنراوە بە ئامانجی باشترکردنی گوزەرانی عێراق”.