نرخەکەشی راگەیەندرا

دهۆک؛ نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى نیسان سەروو 12 هەزارە

964+

سیداد حەبیب – دهۆک

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای دهۆک، کاتەکانی کارکردن و نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە بەم شێوەیە دەبێت:
• بەیانیان: لە کاژێر 7:00 بۆ 10:00.
• نیوەڕۆ و شەو: لە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ تاوەکو 2:00ی شەو.

محەمەد بێخال، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە دهۆک بە 964ـی راگەیاند، نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی نیسان بە 12,500 دینار جێگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کارکردنی مۆلیدەکان بەندە بە بوونی کارەبای نیشتمانییەوە؛ تەنیا لەو کاتە دیاریکراوانەدا مۆلیدەکان هەڵدەکرێن کە کارەبای نیشتمانی دەبڕێت، ئەگەر کارەبای حکومی بەردەست بێت مۆلیدەکان کار ناکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کارەبای هەرێم کێشەی تەکنیکی تێکەوتەوە و کارەبا کەمدەب...

کارەبای هەرێم کێشەی تەکنیکی تێکەوتەوە و کارەبا کەمدەبێتەوە