بە تەلەفۆن قسەیانکرد

سەرۆکی ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

شه‌وى ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات پێگەیشتووە، سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێ بۆ ئیدانەکردنی هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە لە دهۆک.

بە گوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، محەمەد بن زاید ئال نەهیان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کردووە، کە کراوەتە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.

هەروەک، پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپات کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمدا باس لەوەکراوە، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پەیوەندیی، محەمەد بن زاید ئال نه‌هيان و هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە.

باسیش لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کراون و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەوڵه‌كان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و چەسپاندنی ئارامی و سه‌قامگيرى کردووەتەوە، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو.

رۆژی شەممە 28.3.2026، ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک هێرشی کرایەسەر، ئەوان گروپپە چەکدارەکان لە عێراق بە تۆمەتباری رووداوەکە دەزانن.

ماکرۆن بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی...

ماکرۆن بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵەکەت دەکەین

"هێرشەکەی سەرماڵی سەرۆکی هەرێم ترسنۆکانەیە"