لافاو بۆریی ئاوی خواردنەوەی برد
به‌م زستانه شاره‌زوور خه‌ریكه ده‌خنكێت
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
شەش رۆژە بۆریی سەرەکی ئاوی خواردنەوی شارەزوور کە ئاو لە بێستانسورەوە بۆ قەزاکە دەگەیەنێت، لە چەمی تانجەرۆدا شکاوە، بەهۆیەوه دابەشکردنی ئاو راگیراوە و ئەمشەو لافاویش نیوەی بۆرییەکەی برد
شیروان جەمال بەڕێوه‌بەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ 964 وتی، “تیمەکانی فەرمانگەی ئاو چەند جارێک هەوڵی چاکكردنەوی بۆرییەکەیان داوە و لەحیمیان کردووە، بەڵام بەهۆی زۆربوونی ئاوی چەمی تانجەرۆ و دروستبونی لافاو، نزیکەی 80 مەتری بۆرییەکە ئاو بردوویەتی”.
وتیشی، “لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی قەزای شارەزوور لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی سەره‌تایی بۆ ئەم بارودۆخە، هەوڵدەدەین پرۆسەی دابەشکردنی ئاو بە تانکەر ئەنجام بدەین، ئەگەر هاوکارمان بن، چونکە چاكکردنی بۆرییەکە کاتی زۆری دەوێت و ئاستی ئاوەکەش هێشتا دانەبه‌زیوە لە چەمەکە”.
عیرفان محه‌مه‌د، ئاوفرۆشێکی شارەزوورە، بۆ 964 باسی لەوە کرد، “زیاتری 15 ساڵە لە شارەزوور ئاو دەفرۆشم، پێشتر لە پەنجەکانی دەست تێپەڕمان نەدەکرد، بەهۆی شکانی بۆریی ئاوی خواردنەوەوە هاوڵاتیانی شارەزوور بێ ئاو بوون، فشارێكی زۆرمان لەسەرە و بەردەوام هاوڵاتیان داوای ئاو دەکەن”.
وتیشی، “له هەر بیرێکی ئاو زیاتر لە 10 تانکەر وەستاون، لە بیرەکان بە دوو هەزار تەنکەرەکە پڕ دەکەین و بە 12 هەزار دینار دەیدەین بە هاوڵاتیان”.
شاره‌زوور له ماوه‌ی رابردووش به‌هۆی كێشه له سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی، كێشه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاوی هه‌بووه و ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵكی ئه‌و قه‌زایه به‌ده‌ست بێ ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا