"نامانەوێ خەڵک بێ کارەبا بن"

خشتەی نوێ هات؛ لە 7:00ی بەیانییەوە موەلیدەکانی هەولێر کاردەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە 7:00ی بەیانی بۆ 1:00ی شەو موەلیدەکانی هەولێرە کارەبا بدەن بە خەڵک، ئەمە بڕیاری ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێرە، ئەوەش بۆ ماوەی کاتی کارکردنی موەلیدەکانە و لە ئەمڕۆ کاری پێ دەکرێ.

هەربۆی ئەمڕۆ شەممە 28.3.2026، خشتەیەکی نوێیان بۆ کارکردن دیاری کرد.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە 964ی وت، کاتی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات، بە شێوەیەک لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 1:00ی شەو، هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا، پێویستە موەلیدەکان کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەڵێ، هیچ خاوەن موەلیدەیەک بۆی نییە بەبێ رەزامەندی دانیشتووانی گەڕەک، کارەبای موەلیدە بکاتە 24 کاتژمێری.

لەبارەی بڕیارە نوێیەکەی ئەوەی ئاشکراکرد، نایانەوێ خەڵک لەم دۆخەدا و لە بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بێ کارەبا بن.

هەر موەلیدەیەک ئیشی نەکرد پەیوەندی بە قایمقامیەتەوە ب...

هەر موەلیدەیەک ئیشی نەکرد پەیوەندی بە قایمقامیەتەوە بکەن