سوپای ئهمریكا
"13 سەرباز کوژراون"
سێنتکۆم زیانی گیانی راگەیاند؛ 10 سەرباز دۆخیان ناجێگیرە
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ”سێنتکۆم”، برینداربوونی 303 سەرباز و کوژرانی 13 کەسی دیکەی لە جەنگی دژ بە ئێران راگەیاند.
ئەوەش لە رۆژی 28.2.2026 کاتێک هێرشە هاوبەشەکەیان “ئەمریکا و ئیسرائیل”، بۆ سەر ئێران ئەنجامیاندا.
تیم هۆکینز، وتەبێژی “سێنتکۆم” دەڵێ، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەمانەوە، نزیکەی 303 سەربازی ئەمریکی برینداربوون، زۆربەی ئەو برینانە سووکن و 273 سەرباز گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، باری تەندروستی 10 سەرباز ناجێگیرە.
لە جەنگەکەدا تا ئێستا 13 سەرباز کوژراون، کە حەوتیان لە کەنداو بوون.