مه‌رج و رێنمایی هه‌یه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: قوتابی ئازاده‌ له‌ قوتابخانه‌ یان له‌ ماڵه‌وه‌ بخوێنێت

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ راگه‌یاندراوێكی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر قوتابییه‌ك له‌ قوتابخانه‌ ئاماده‌ نه‌بێت، به‌ غیاب دانانرێ و ده‌توانێت به‌ شێوازی ئه‌لیكترۆنی وانه‌كانی وه‌ربگرێ و بخوێنێت.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن – غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​ لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​ لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd

وەزارەتی پەروەردە

27.3.2026

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: قوتابی ئازاده‌ له‌ قوتابخانه‌ یان له‌ ماڵه‌وه‌ بخوێنێت

یه‌كشه‌ممه‌ ده‌وامی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

یه‌كشه‌ممه‌ ده‌وامی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌