"بیکەنە گۆڕستان بۆ ئەمریکا"

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران لەبارەی دوورگەی خارگەوە هۆشداری دا

964+

فەرهاد حەسەن

پەرلەمانی ئێران لەبارەی هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ دوورگەی خارگ وەدەنگ هات هۆشداری دا کە لە ئەگەری هەر پەلامارێکدا بکرێتە گۆڕستان بۆ سەربازانی ئەمریکا.

لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە باشووری وڵاتەکەیان رایگەیاند: هەر دووژمنکارییەک لەلایەن ئەو وڵاتەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت و دوورگەی خارگیش دەکەنە گۆڕستانیان.

داوی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پلانی داگیرکردنی دوورگەی خارگ لەلایەن ئەمریکاوە، وەحید ئەحمەدی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران، وتارێکی توندی بڵاوکردەوە و جەختی کردووەتەوە لە ئەگەری بە هەڵەداچوونی واشنتۆن، ئەو دوورگەیە دەکەنە گۆڕستان و بۆ سوپا و کۆماندۆزی ئەمریکا.

هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە لەکاتێکدایە کە راپۆرتە هەواڵەکان باس لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ دەکەن لەلایەن ئەمریکاوە و لەو بارەیەشەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت چۆرناڵ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە نزیکەی سێ هەزار سەرباز لە هێزی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ دوورگەی خارگ، رەوانەی ناوچەکە دەکرێن.

هەمانکات، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، تیمی هەواڵگری ئەمریکا تێبینی ئەوەیان کردووە کە ئێرانییەکان لە جموجۆڵ و دانانی تەڵەو تەکنیکی سەربازییدان لە دەوروبەری دوورگەکە بۆ ئەوەی هێزی پەڕەشتوانی ئەمریکیی بە ئاسانیی نەگەنە ئەو جێگەیە.

چ نهێنییەک لە پشت ئەو پێنج رۆژەوەیە کە ترەمپ داویەتییە ...

چ نهێنییەک لە پشت ئەو پێنج رۆژەوەیە کە ترەمپ داویەتییە ئێران؟