نەریمان بابان، ئازارەکانتان دەکاتە گۆرانی

پەرستۆ ساڵح-لایف ستایڵ

دوای مانگێک لە راگرتنی، نەریمان بابان کلیپی باز بڵاو دەکاتەوەو، دەڵێ بەگۆرانی باسم لە ئازارەکانی مرۆڤ کردووە.

شەوی رابردوو، هونەرمەندی دیاری کوردستان نەریمان بابان، کلیپی بازی بڵاو کردەوە.

نەریمان بابان، شەوی رابردوو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک کلیپی گۆرانییە نوێیەکەی بەناوی باز بڵاوکردەوە.

“بەگۆرانی باسم لە ئازارەکانی مرۆڤ کردووە”

ئەو کلیپەی نەریمان کە دەبوو مانگێک پێش ئەمڕۆ بڵاو بکرێتەوە، بەڵام بڕیاری راگرتنی کلیپەکەی دابوو.

نەریمان بابان، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کلیپەکەی لە پۆستێکدا دەنووسێ، بەرهەمەکانی من هەمیشە باس لە ئازارو نەهامەتیەکانی مرۆڤ دەکات.

“مانگێک دەبێت کارەکەم تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی کوردستانی تێدابوو رامگرتبوو، ئێستاش لەبەر داواکاری زۆری خەڵک بڕیارمدا بڵاوی بکەمەوە”.

نەریمان بابان، خۆی هۆنراوەی گۆرانیەکەی نووسیوە، هەروەها کاری موزیکیش هونەرمەند شڤان بابان بۆی کردووە.

ئەمە دووەم بەرهەمی هونەرمەند نەریمان بابانە لە ماوەی ساڵێکدا، پارساڵیش گۆرانییەکی تری بەناوی ستون بڵاوکردەوە کە کلیپیشی بۆ کردبوو.

نەریمان بابان، خاوەنی نزیکەی 70 بەرهەمی هونەرییەو ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی رابردووش بەرەو ئەوروپا کۆچی کردو تا ئێستاش لە وڵاتی سوید دەژی.