ئەگەر لافاو روویدا
هۆتێلێک لە کەلار دەرگای بۆ لێقەوماوان واڵا دەکات
964+
وریا فەتاح
شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین سنوورى ئیدارەى گەرمیانى گرتووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت تەنیا لە قەزای کەلار زیاتر لە 135 ملیمەتر باران ببارێت، ئەمەش هۆشداریی دروستبوونی لافاوی لێکەوتووەتەوە.
لە بەرامبەر ئەم مەترسییەدا، هۆتێل “لەندەن ئای” لە شاری کەلار، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشوازیکردن لە هەر خێزانێک کە بەهۆی لافاوەوە ماڵ و حاڵیان تووشی زیان دەبێت.
ئامانج نیعمەت، لە ئیدارەی هۆتێلەکە بە 964ـی ڕاگەیاند: “وەک ئەرکێکی مرۆیی و بۆ هاوکاریی خەڵکی خۆمان، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەین. تیمەکانمان لەسەر هێڵن و ئەگەر هەر ماڵێک ئاو بچێتە ناوی، دەیانگوازینەوە بۆ هۆتێلەکەمان.”
ئاماژەى بەوەشکرد، جگە لە دابینکردنی شوێنی مانەوە، هەر سێ ژەمە خواردنەکەش بەبێ بەرامبەر پێشکەشی ئەو هاوڵاتییانە دەکرێت کە پەنایان بۆ دەبەن.
بۆ هەر حاڵەتێکی پێویست و هاناوەچوون، هۆتێلەکە ئەم ژمارانەی بۆ پەیوەندیکردن بڵاوکردووەتەوە:
07703511697 07717000003