قالیباف هەڕەشە لە وڵاتێکى ناوچەکە دەکات “ژێرخانتان خاپوور دەکەین”

964+

وریا فەتاح

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و رایدەگەیەنێت، هەر هەوڵێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەکانی ئێران، وەڵامێکی وێرانکەری دەبێت.

قالیباف لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” بڵاویکردەوە: “بەپێی هەندێک زانیاری، دوژمنانی ئێران بە پاڵپشتی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە، خەریکی ئامادەکاریین بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی یەکێک لە دوورگەکانی ئێران.”

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە تەواوی جووڵەکانی دوژمن لەژێر چاودێری وردی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە و وتی: “ئەگەر تەنیا یەک هەنگاو بەرەو پێش بنێن، تەواوی ژێرخانە زیندوو و هەستیارەکانی ئەو وڵاتە ناوچەییە، بەبێ هیچ سنوورێک دەکرێنە ئامانجی هێرشە بێوچانەکانمان.”

ئەم پەیامە توندەی قالیباف لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە لەسەر پرسی دوورگەکان و سنوورە ئاوییەکان جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە، بەڵام ناوی هیچ وڵاتێکی دیاریکراوی نەهێناوە کە مەبەستی بێت.

قالیباف بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و نەوتی ناوچەکە بە ...

قالیباف بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و نەوتی ناوچەکە بە شەرعی دەزانێت