ماوەت
باران و لافاو رێگاى لە دانیشتوانى گوندى باناڵێ گرت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەو بارانەى چەند رۆژێکە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و شارباژێرى گرتووە، رێگاى ژمارەیەک گوند پەکى کەوتووە، بەتایبەت گوندى باناڵێ کە 10 رۆژە لە رێگاى سەرەکییەوە هاتوچۆیان پەکى کەوتووە.
رەوف رەشید، دانیشتوویەکى گوندەکەیە و بۆ 964 باسى لەوەکرد، رێگاى گوندەکەیان بە باڵاى کەسێک ئاوى تێدابووە و 10 رۆژى رێکە هاتوچۆیان پێدا نەکردووە..
دەشڵێت: لەو ماوەیەدا رێگایەکى لاوەکى خراپیان بەکارهێناوە کە هیچ کەڵێکى نییە و ئەگەر نەخۆشى بەپەلە هەبێت دەبێت خوا رەحم بکات.
گوندى باناڵێ دەکەوێتە قەزاى ماوەت لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، وەک ئەوەى رەوف رەشید باسى دەکات 35 ماڵ تێیدا نیشتەجێن و زیاتر بە کارى کشتوکاڵى و ئاژەڵدارى سەرقاڵن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح