كێشەی غاز 90%ی چارەسەر بووە

قایمقامی سلێمانی: قەرزی پارەی مۆلیدە لای مۆلیدەكان هەڵدەواسین

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

قایمقامی سلێمانی بە وەكالەت دەڵێت، هاوڵاتیان با خەمی پارەی مۆلیدەیان نەبێت، كە لای خاوەن مۆلیدەكان دەمێنێتەوە و وتی، دەیكەین بە لیستێك بە مۆلیدەكان هەڵیدەواسین”، هەروەها روونیكردەوە كێشەی غاز تاڕادەیەكی زۆر چارەسەر بووە.

فازیڵ عومەر ئەمڕۆ چوارشەممە 25.3.2026 بە 964ی راگەیاند، “پارەی هاوڵاتیان لەلای مۆلیدەكان نافەوتێت، لە كۆتایی ئەم مانگە لە بارەی هەردوو بڕەپارەكە، كە هاوڵاتیان بە مۆلیدەی دەدەن، بڕیار دەدەین و ئەوەی وەك قەرز دەمێنێتەوە، لای مۆلیدەكان هەڵیدەواسین”.

وتیشی، دەبێت هاوڵاتی و خاوەن مۆلیدە متمانەیان بە یەكتر دەبێت، پارەكەش ئەوەندە زۆر نییە خاوەن مۆلیدە بیبات و رابكات.

قایمقامی سلێمانی بە وەكالەت، لە بارەی غازیشەوە وتی، كێشەی غاز 90% چارەسەر بووە و بەردەوامیش غاز دێتە سلێمانی و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پاره‌ی مۆلیده‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی حه‌وت هه‌زار دینار و بۆ مۆلیده‌ بازرگانییه‌كانیش بڕه‌كه‌ی 10 هه‌زار دیناره‌.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە هەولێر دیاریکر...

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە هەولێر دیاریکرا