دەیان جۆر هێز و دەیان ئەرک
هێزە جۆراوجۆرەکانی ئێران و ئیسرائیل و ئەرک و تواناکانیان
964+
توانا نەقی
لەماوەی ئەم شەڕەدا ناوی زۆر هێز و پێکهاتەی سەربازی دەبیستین چی هی ئێران و یان ئیسرئیل لە بەرنامەیەکی تایبەت یەک یەک لەسەر گرنگترینیان وەستاوین و باسکراون.
ئیسرائیل و ئێران کە ئێستا بەرامبەریەک وەستاون و لە شەڕدان سوپای وڵاتەکانیان لە چەندین یەکە و هێزی جیاواز پێکهاتووە.
هەر لە سوپای پاسداران تاوەکو ئارتەش و بەسیج و فەیلەقی قودس و ئیتلاعات و چەنفین هێزی هەمەکارەی دیکە لەلایەن عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی باس کراوە.
لەلایەکی دیکەوە عەقید سەلام باس لە هێزەکانی ئیسرائیل دەکات هەر لە سەیریت ماتکال – شایتیت 13 – شڵداغ – یەکەی 669 و یەکەی 8200 و لیوای گۆلانی و پەڕەشوت و زرێپۆش تا دەگاتە توانا سیبیری و هەواڵگرییەکانی لە ئێستادا.