"ئازادکردنیان ئارامی دەگەڕێنێتەوە"

ئیلهام ئەحمەد پێداگری لەسەر چارەنووسی دیلەکانیان لەلایەن حکومەتی سوریا دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، پابەندبوونی خۆی بۆ پرسی دیلەکانی (هەسەدە) بۆ ئازادکردنیان دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت “خێزانەکان چاوەڕێی گەڕانەوەی کوڕەکانیانن، ئێمەش پابەندین بە جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنە”.

ئیلهام ئەو قسانەی لە وتارێکدا کرد کە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە مەراسیمێک رێکخرابوو، تیایدا باسی لەوە کرد کە پرسی زیندانییەکان تەنیا بابەتێک نییە بۆ دانوستان، بەڵکو پرسێکی بنەڕەتییە بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری لە ناوچەکانماندا.

وتیشی “دەبێت دیمەشق بزانێت کە ئازادکردنی دیلەکانمان ئارامی دەگەڕێنێتەوە”.

جەختیشی کردەوە، کە پێویستە دەستبەجێ هەموو دیلەکان ئازاد بکرێن، چونکە ئەمە پرسێکی مرۆییە لە سەرووی هەموو شتێکەوە.