مینی پێدا ته‌قییه‌وه‌

پاسەوانێکی سنوور له‌ پێنجوێن قاچێكی له‌ده‌ست دا

+964

بڕوا مەجید- پێنجوێن

ئەمڕۆ سێشەمە 24.3.2026 لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لەسەر خاڵە سنوورییەکان، مین بە ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاسەوانی سنووردا تەقییەوە، بەهۆیەوە یەکێک لە قاچه‌كانی لەدەست دا

عەدنان کاکه‌ڕەش، قایمقامی قەزای پێنجوێن بۆ 964 وتی، “بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ناحیەی گەرمک، پاسەوانێکی سنوور بۆ کۆکردنەوەی دار چووەتە دەرەوە، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مەبەستی خۆگەرمکردنەوە بەکاری بێنێت، بەڵام مین پێیدا تەقیوەته‌وە و بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە قاچی لەدەستداوە، دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پێنجوێن و چارەسەری پێویستیش، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە”

وتیشی، “پاسەوانەکە کوردە و خەڵکی دیالەیە، لەو هێزەی پاسەوانی سنوورە، کە لەم دواییەدا لە خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە سنووری پێنجوێن و جێگیر کراون”.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەو دوو کەسەی مین پێیاندا تەقییەوە کوڕ و باوکن

ئەو دوو کەسەی مین پێیاندا تەقییەوە کوڕ و باوکن