وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق

رێگە دەدرێت بۆ ماوەی مانگێک تەماتە هاورده ‌بكرێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرای کرد، رێگە دەدەن بۆ ماوەی تەنیا یەک مانگ تەماتە لە دەرەوە هاوردە بکرێت.

بریکاری وەزارەتەکە مەهدی سەهر جبوری ئەمڕۆ سێشەممە 24.3.2026 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەرهەمی کشتوکاڵی جێگیرە و رێگەش دەدەن بۆ ماوەی مانگێک تەماتە لە دەرەوە هاوردە بکرێت.

وتیشی، کەرتی کشتوکاڵی عێراق لە نرخ و بەرهەمەوە جێگیرە و هەموو شتێک بەردەستە، تەنیا بەرهەمی تەماتە نەبێت، کە لە کۆتایی بەرهەمی پاییزدایە، لە ماوەی داهاتووشدا بەرهەمی نوێ پێڕادەگات.

وتیشی، وەزارەت رێگە دەدات بۆ ماوەی مانگێک تەماتە هاوردە بکرێ بۆ ئەوەی پێداویستی بازاڕ پڕبکرێتەوە و هەر کاتێک بەرهەمی ناوخۆش پێگەیشت، هاوردەکە رادەگیرێت.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، رووداوەکانی ناوچەکە و شەڕ کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان نەبووە لە ناوخۆی عێراقدا.

تەماتەی عێراقی دەچێتە کوەیت؛ 1000 تۆن لە سەفوانەوە پەڕیی...

تەماتەی عێراقی دەچێتە کوەیت؛ 1000 تۆن لە سەفوانەوە پەڕییەوە