نزیکەی 6850 کەسیش برینداربوون

میدیای ئێران: تەنیا لە تارانی پایتەخت 636 کەس کوژراون

964+

شۆڕش قادری

شەوی رابردوو هێرشێکی چڕ کرایە سەر تارانی پایتەختی ئێران و بەپێی دوایین ئامارەکانیش تا ئێستا 636 کەس لەو شارە کوژراون.

میدیای ئێران لەزاری سەرۆکی رێکخراوی فریاگوزاری وڵاتەکە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 24 رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران 633 کەس کوژراون و شەش هەزار و 848 کەسیش برینداربوون کە پێنج هەزار و 608ـیان رەوانەی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان کراون.

هاوکات پیرحسێن کولیوەند سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی کردووە، دەڵێت، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە 292 ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانە کراونەتە ئامانج و 22 کارمەندیشیان کوژراوە.

رۆژی 28.2.2026 ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و شەوی رابردووش، هێرشێکی بەرفراوان کراوەتەسەر تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران کە تا ئێستا ئاماری قوربانیانی ئەو هێرشە لەبەردەستدا نییە و بڵاونەکراوەتەوە.

حەوتەمین رۆژى جەنگ؛ تاران و بەیروت لەژێر بۆردوماندان

حەوتەمین رۆژى جەنگ؛ تاران و بەیروت لەژێر بۆردوماندان

ئیسرائیل فڕۆكەخانەی میهرابادی لە تاران بۆردومان كرد

ئیسرائیل فڕۆكەخانەی میهرابادی لە تاران بۆردومان كرد