لە شێخان تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە
دوو رۆژ پێش خنکاوە
لە شێخان تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک تەرمی مێردمنداڵێک لە ناو ئاودا دۆزرایەوە.
رۆژی شەممە 21.3.2026 لە گوندی میسەکای سەربە ناحیەی ئەتروش، مێرمنداڵێک لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات کەوتووەتە ناو پۆندی گوندەکە و خنکاوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لێڵبوونی، دوای دوو ڕۆژ گەڕان، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانی مەلەوانی بە هاوکاری خەڵکی گوندەکە توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، تەمەنی ئەو مێردمنداڵە لە نێوان 13 بۆ 15 ساڵ بووە و شوانکاربووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک دەکرێت، دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.