ئەندامانی میلیشیای عەسائیب ئەهلی حەق، 25ی تشرینی دووەمی 2017 (AFP)
فڕۆکەیەکی تایبەتی لە بەغداوە
چەندین بەرپرسی سیاسی و سەرۆکی گرووپە چەکدارەکان بەرەو مۆسکۆ هەڵاتن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شڕۆڤەکاری سیاسیی عێراقی و بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی عێراقی لە واشنتن ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی و سەرۆکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە فڕۆکەیەکی تایبەتی بەرەو مۆسکۆ رۆیشتوون و فڕۆکەکەش دوێنێ رۆیشتووە.
نزار حەیدەر لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، فڕۆکەکە لە کاتژمێر 11:35 بەیانیی دوێنێ 22.3.2026 بە کاتی بەغدا بەرەو مۆسکۆ هەڵفڕیوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەکە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و سەرۆکی کرووپە چەکدارەکانی عێراقی هەڵگرتبوو، کە پێشتر پەیوەندییان بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا کردووە و داوای پاراستنیان کردبوو.
بە وتەی نزار حەیدەر، پلاندانان و جێبەجێکردنی سەفەرەکە بە تەواوی بە نهێنی ئەنجام دراوە.
نزار حەیدەر