دیمەنی یەکێک لە سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان
بەنداوە بچووک و ناوەندەکان پڕ بوون
بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 242 ملیۆن مەترسێجا ئاویان تێهاتووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە راگەیەنراوی 24 کاتژمێری دۆخی بەنداوەکان، سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لەو 24 کاتژمێرەدا، 242 ملیۆن مەترسێجا ئاویان تێ هاتووە.
دوکان 83 سانتیمەتر.
دەربەندیخان 30 سانتیمەترە.
هەروەها، بەنداوی دهۆک دوو ملیۆن و 500 مەترسێجا داهاتی هەبووە و یەک مەتر بەرزبووەتەوە، هەروەها بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن مەترسێجا داهاتی هەبووە.
وە، بەنداوە بچووک و ناوەندەکان پڕ بوون.
سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کە سەر بەوەزارەتی کشتوکاڵن، لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە 23.3.2026 ئاشکرایان کرد، ئەمڕۆش بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێ، بەهۆی ئەوەی شەپۆلی باران بارینی و ئاوی بەخوڕ رووە و بەنداوەکە چوون.
سەرچاوەکانی ئاو دەڵێ، جەخت لە راگەیەنراوی پێشووترمان دەکەینەوە کە بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروی بەنداوەکان دوربکەونەوە و خۆیان بپارێزن، هەروەک پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانە و سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت.